سەردێڕ:

بەھێزتریین پاسپۆرتەکانی جیهان لە دوای جەنگی ئۆکرانیا

PM:01:59:14/04/2022

6496 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کرانەوەی سنورەکان بە روی پەنابەرە ئۆکرانییەکان کاریگەری گەورە لەسەر ئازادی گەشتکردن لە جیھاندا دروستبووە، بەڵام کاریگەری نەبووە بۆ ئەو گەشتیارانەی خاوەنی بەھێزترین پاسپۆرتن.


کۆمپانیای ھینیلی کە لە بواری گەشتوگوزاری جیھانی کاردەکات لیستێکی لەو پاسپۆرتانە بڵاوکردەوە کە کاریگەر نەبوون بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و وەک بەھێزترین پاسپۆت ماونەوە. ھاوکات، پاسپۆرتی ھەندێک وڵاتیش دۆخی بەرەو خراپتر رۆشتووە.
لیستەکە ئاماژەی بەوەداوە، ھەڵگرانی پاسپۆرتی ئۆکرانی دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی ١٤٣ وڵات بکەن، ھاوکات پاسپۆرتی روسی چوار پلە  لە ئاستی جارانی ھاتووەتە خوارەوە و لە پلەی ٤٩ یەمینی پاسپۆرتەکاندایە و ھەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە  دەتوانن سەردانی ١١٧ وڵات بکەن چاوەڕێش دەکرێت بەھۆی سزاکانەوە، ئەم پاسپۆرتە لە زیاتر لە ئاستی دابەزێت.
ھەر بەگوێرەی لیستەکە، پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیھاندایە و  ١١١ەمین پلەی جیھانی و  شەشەمین پلەی لە ریزبەندەکەدا گرتووە.
باشترین پاسپۆرتەکانی جیھان:
١- ژاپۆن
٢- ئەڵمانیا 
٣- ئیسپانیا- ئیتاڵیا- فیلەندا- لکسمبرغ
٤- سوید- دانیمارک- نەمسا- ھۆڵەندا
٥- ئێرلەندا- پورتوگال- فەڕەنسا- بەریتانیا
٦- بەلجیکا- نیوزلەندا- نەرویج- سویسرا- ئەمریکا
٧- ئستورالیا- کەنەدا- چیک یۆنان- ماڵتا
٨- مەجڕ
٩- لیتوانیا- پۆڵەندا- سلۆڤاکیا
١٠- ئیستونیا- لاتیڤیا- سلوفینیا
خراپترین پاسپۆرتەکانی جیھان:
١- کۆریای باکور
٢- نیۆاڵ و فەڵەستین
٣- یەمەن 
٤- پاکستان
٥- سوریا 
٦- عێراق
٧- ئەفغانستان













گەلەری