سەردێڕ:

لە ناوەڕاستی جەنگدا پوتین بەڵێندەدات روسیا بگەڕێتەوە سەر مانگ

AM:09:28:14/04/2022

3264 جار خوێندراوەتەوە

لەساڵیادی رەوانەکردنی یەکەم مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان لە لایەن مۆسکۆوە، سەرۆکی روسیا بەڵێنیدا کە ئەو سەرکەوتنەی سۆڤیەت لە کاتی دابڕانی روسیا لە تەکنەلۆجیا، ٦٠ ساڵ لەمەوبەر بەدەستیهێنابوو دووبارەی بکاتەوە.


ڤلادیمیر پوتین لە ناو فڕۆکەیەکی هەڵواسراودا، لە بنکەیەکی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی و لە یادی رۆژی نیشتمانی ئاسمانەوانیی و یادکردنەوەی ناردنی یوری گاگارینی روسی بۆ سەر مانگ لە لایەن روسیاوە رایگەیاند، لەمساڵدا وڵاتەکەی پڕۆگرامی گەڕانی سەر مانگ و پشکنینی بۆشای دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رێگەی ناردنی مانگێکی دەستکرد بۆ بۆشایی بە ناوی لونا-٢٥ە و مانگی لونا-٢٤ یەکەم مانگی دەستکردی روسی بوو کە بچێتە سەر مانگ، جارێکی دیکە روسیا دەگەرێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان.

باسی لەوەکردشکرد، "سەرەڕای ئەو هەوڵانەی وڵاتان دەیدەن بۆ رێگریکردن لە بەرەوپێشچونمان لە بوای گەردونناسیدا، بەڵام ئێمە بەردەوام بەرەوپێشتر دەچین".

سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەکەی بەردەوامە لە پەرەپێدانی هەوڵەکانی بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە بواری بەرهەمهێنای ئۆتومبێل و چەکی ئەتۆمی و پەرەپێدانی سەتەلایتەکانی بۆشایی ئاسمان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە، دەستەی گەردونناسی جیهان کار لەگەڵ رێکخراوی گەردونناسی روسیا ناکات و هیچ هاوکاریەکی ناکات، بەڵام لە پێشتردا دەزگای گەردونناسی ئەمریکا و روسیا هاوکاری یەکریان دەکرد لە چالاکیەکانیاندا .













گەلەری