PM:10:46:13/04/2022
20716 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئەنجامدانی ئاهەنگی یادی لەدایکبوون لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی، دادگایی باڵای بەریتانیا سزای بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران و هاوسەرەکەیدا.
دادگای باڵای بەریتانیا بلاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی ئەنجامداوە کە ئەوەش پێچەوانەی قەدەغەى هاتوچۆ و خۆپارێزیی لە کۆرۆنا بووە، سزای هەریەک لە جۆنسونی سەرۆک وەزیران وسوناکی هاوسەری دراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە سزاکان تەنها سزای
مادین بەبێ ئەوەی بڕەکەی ئاشکرا بکرێت.
لەدوای بڕیارەکەش سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند،پەیوەست
دەبێت بەبڕیارەکەی دادگا دەشڵێت، "لە کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگەکەدا بیری
لەوەنەکردۆتەوە کە دژی یاساکانی وڵاتە."
ئەوەش بۆیەکەم جارە لەمێژووی بەریتانیادا
سەرۆک وەزیرانێک بەهۆی سەرپێچی لە یاساکان سزا بدرێت.