سەردێڕ:

بۆچی لەدوای شکاندنی رۆژوو هەست بە خەواڵویی دەکەیت؟

PM:07:23:13/04/2022

3768 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی رۆژووانان لە دوای رۆژوشکاندن هەست بە خەواڵویی دەکەن ئەوەش هەرچەندە خەوتن لە دوای نان خواردن کارێکی باش نییە، خەواڵویی دوای رۆژوشکاندن چەند هۆکارێکی هەیە.


دکتۆر هەنا مەحمود پسپۆڕی بواری خۆراک ئاماژەی بەوەداوە، چەند هۆکارێک هەیە دەبێتە هۆی هەستکردن بە خەواڵویی لە دوای شکاندنی رۆژوو ئەوانیش:

یەکەم: جۆری خواردن، جۆری ئەو خوارنانەی لە کاتی رۆژوشکاندندا دەیخۆیت یەکێکە لە هۆکارەکانی خەواڵویت بە تایبەتی خواردنی کاربۆهیدراتی سپی کە لە ناندا هەیە و خواردنە سورەوەکراوەکان و خواردنەوە پڕ شەکرەکان و شیرینیەکانی رەمەزان و میوەی مۆز.

دووەم: کرداری هەرسکردن، کرداری هەرسکردن رۆڵێکی گرنگی هەیە لەوەی وا لە جەستە بکات هەست بە تێری بکات و و شەکر بە شێوەیەکی چالاک بچێت بۆ ملولەکانی خوێن وئەمەش وادەکات رۆژوان هەست بە خەواڵوی بکات.

سێیەم: نەخەوتن، رەنگە بە هۆی مانگی رەمەزانەوە رۆژوان لە پێش بەربانگ خەوی پێویستی نەکردبێت بۆیە لە دوای بەربانگ خەواڵو دەبێت.

چوارەم: وەرزشنەکردن، وەرزشنەکردن لە دوای رۆژوشکاندان هۆکارێکە بۆ چالاکنەبوونی جەستە و خەواڵویی.

پێنجەم: هەندێک جۆری نەخۆشی، نەخۆشیەکانی وەک غودە، شەکرە، هەستیاری بە خواردن، کەمی خوێن و ئەنیما دەبنە خۆی خەواڵویی لە دوای بەربانگ.













گەلەری