سەردێڕ:

وێنە.. لە تورکیا دەست بەسەر پڵنگێکی دەگمەندا گیرا

PM:06:25:13/04/2022

8692 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا، پڵنگێکی دەگمەن لە جۆری بێنگاڵ ناوچەی سیلیڤری شارەکە، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و پارکە نیشتمانییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و خرایە ژێر چاودێرییەوە.


بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە رایگەیاند تیمەکانیان لە هەڵمەتێکدا لە گەڕەکی ئۆتاکۆی ناوچەی سیلیڤری دەستیان بە پشکنینی ڤێلای هاووڵاتییەکی بیانی کردووە و توانیویانە مەیمونێک لە جۆری ماکاک و پێچووە پڵنگێکی بێنگاڵ بدۆزنەوە کە رێگەپێدراو نییە لە ماڵدا بەخێوبکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە مەبەستی لێپێچینەوە و ئەنجامدانی رێکاری یاسایی خاوەن ماڵەکە دەستگیرکراوە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و پارکە نیشتمانییەکانیش ئاژەڵەکانیان دەستبەسەر کردووە.

لەو کاتەی ئاژەڵەکان بەوپەڕی گرنگیی پێدانەوە لە قەفەزێکی تایبەت لە پارکی سروشتیی پۆلونێزکۆی چاودێریی دەکران، بەرپرسی پارکەکە، جەم سانلی ئاماژەی بەوەدا بۆ یەکەمجارە پڵنگی بێنگاڵ دەبینێت.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.












گەلەری