PM:05:06:13/04/2022
130624 جار خوێندراوەتەوە
سوپای تایوان وەک ئامادەکارییەکی پێشوەختە بۆ هێرشی سوپای چین بۆ سەر وڵاتەکەی داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە، خواردن و خواردنەوەی پێویست کۆبکەنەوە و تونێلی سەلامەتی دروست بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا سوپای تایوان داوای لە هاوڵاتیانی دانیشتوی دورگەکانی تایوان کرد، لە ئامادەباشیدا بن بۆ هێرشی سوپای چین بۆ سەر دورگەکەیان و خواردن و خواردنەوەی پێویست لە ماڵەکانیاندا هەڵبگرن و تونێلی خۆحەشاردان لە دورگەکە دروست بکەن بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا مەترسی هێرشی سوپای
چینی لە ژێر ناوی یەکگرتنەوەی زەوییەکانی چین لای تایوانیەکان زیاترکردووە.
لایخۆیەوە سون لی فانگ وتەبێژی وەزارەتی
بەرگری تایوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پەراوێکی رێنیشاندەریان بۆ
هاوڵاتیانیان دروست کردووە و لە رێی ئینتەرنێت و دروستکردنی ئاپی تایبەت بە جەنگەوە
هاوڵاتیانیان دەتوانن خۆیان لە جەنگ بپارێزن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی رابردوو تشيو كو تشينگ وەزیری بەرگری تایوان
هۆشیاریدایە جیهان و وڵاتەکەی کە هێرشی سەربازی چین بۆ سەر وڵاتەکەی دەست پێدەکات.