بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ویلایەتی کاوزولو-ناتال لە رۆژھەڵاتی کۆماری باشوری ئەفریقا، ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و شارەزایانیش دەڵێن، "پێدەچیت بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە ئەو دۆخە روویدابێت."
بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ویلایەتی کاوزولو-ناتال لە رۆژھەڵاتی کۆماری باشوری ئەفریقا لافاو دروستبووە و چەندین کەسی دیکە گیریان خواردووە و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتووەتەوە.
سیفۆ ھلمۆکا ئەندامی ئیدارەی
ھەماھەنگی و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کاری نەرێتی وڵاتەکە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا
لانیکەم ٤٥ کەس بەھۆی لافاوەکەوە کە بە تایبەتی کاریگەری لەسەر شاری دوربان کردووە،
گیانیان لەدەستداوە و بەپێی پێشبینییەکانی ئاژانسی کەش و ھەوای باشووری ئەفریقاش،
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٠٠ ملم باران لەسەر یەک مەتری دووجا لە شاری دوران
و چواردەوری باریوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی
دوربان رایگەیاند، لە بەرامبەر ئەو بارانە بەوخوڕەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە دەستەوەستان
بوون و بەهێزی بارانەکە رێگای نەداون هیچ کارێک بکەن.
مکسۆلیسی کاوندا ئاماژەی بەوەشکرد،
تیمەکانی رووبەڕووبوونەوەی کارەسات و بەرگریی شارستانی بەبێ وچان بەردەوامن لە
رزگارکردنی ئەو کەسانەی کە گیریان خواردووە.
ئیدارەی ویلایەتی کوازولو
ناتالیش، داوای لە خەڵک کرد، پەنا ببەنە بەر شوێنە بەرزەکان.
لەبارەی لافاوەکەشەوە شارەزایان
باسیان لەوەکردووە، ئەگەری ھەیە ئەم دۆخە بەھۆی گەرمبوونی زەوییەوە روویدابێت.