سەردێڕ:

رۆژانە ١٠٠ نەیزەک بە قەبارەی تۆپی تێنسی سەرمێز بەر روی مانگ دەکەون

PM:09:56:12/04/2022

4196 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی نوسینگەی ژینگەی سەر بە ئاژانسی ناسای ئەمریکا رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی ١٠٠ نەیزەک بە قەبارەی تۆپی تێنسی سەر مێز بەر رووی مانگ دەکەون، بەمەش ساڵانە ٣٣ هەزار نەیزەک بەر روی مانگ دەکەوێت.


بیڵ کوک سەرۆکی نوسینگەی ژینگەی سەر بە ئاژانسی ناسای ئەمریکی بە ماڵپەڕی لایف سایەنسی راگەیاند، رۆژانە بە بارستایی پێنج ئۆتۆمبێل تۆز بەر رووی مانگ دەکەوێت.

وتیشی، بەڵام کاتێک قسە لەبارەی بەرد و نەیزەکەکانەوە دەکەن ئەوە روونترە بەوەی رۆژانە نزیکەی ١٠٠ نەیزەک بە قەبارەی تۆپی تێنسی سەرمێز بەر رووی مانگ دەکەوێت، ئەمەش دەکاتە ٣٣ هەزار نەیزەک لە ساڵێکدا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر چی نەیزەکێک بە قەبارەی تۆپی تێنسی سەر مێز وادەردەکەوێت بچوکبێت، بەڵام بە هێزی ٣.٢ کیلۆگرام کاریگەری لەسەر رووی مانگ دادەنێت.

بیڵ کوک باسی لەوەشکرد، ئەو نەیزەکەی تیرەکەی ٢.٥ مەترە، هەر چوار ساڵێک بەر مانگ دەکەوێت و هێزی بەرکەوتنەکەشی هاوشێوەی هێزی هەزار تەن مادەی تی ئێن تی دەبێت.

لەبارەی چۆنێتی چاوێری کردنی بەرکەوتنی نەیزەکەکان بە رووی مانگدا، بیڵ کوک سەرۆکی نوسینگەی ژینگەی سەر بە ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاشکرای کرد، دوو شێواز بۆ چاودێری کردنی نەیزەکان هەن، یەکەمیان لەسەر رووی زەوییەوە دەتوانرێت لە رێگەی بەکارهێنانی تەلسکۆبەوە بە ئاراستەی مانگ دەبینرێن لەکاتێکدا، بەخێرایی ٤٥ هەزار بۆ ١٦٠ هەزار میل لەکاتژمێرێکدا کە دەکاتە ٢٠ بۆ ٧٠ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا و لەکاتی بەرکەوتنەکەشدا روناکی دەبینرێت، کە دەتوانرێت لەسەر رووی زەوییەوە تێبینی بکرێت.

رێگەی دووەمیش، بریتییە لەو گالیسکانەی بەدەوری مانگدا دەسوڕێنەوە.

دەشڵێت، ئەو نەیزەکەی کێشەکەی پێنج کیلۆگرامە و بەر رووی مانگ دەکەوێت دەکرێت چاڵی گەورەی گڕکانی کە تیرکەی نۆ مەترە لە ئەنجامی بەرکەوتنەکە دروست بکات.













گەلەری