پۆلیسی نیویۆرک رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا له وێستگه‌یه‌كی مێترۆی ناوچه‌ی بروكڵین سه‌ربه نیویۆرك له ئه‌مریكا ١٦ کەس برینداربوون و مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ش له وێستگه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کردووە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن پۆلیسی نیویۆركه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه ١٦ كه‌س برینداربوون. له‌و ڤیدیۆیانەش کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژمارهه‌یه‌ك سه‌رنیشنی بریندار له وێستگه‌ی مێترۆكه ده‌بینرێن.
میدیاکان باسیان لەوەکردووە،
کە دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و لە ئێستاشدا سەرجەم
بریندارەکان چارەسەر وەردەگرن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی
پۆلیس بڕێكی زۆر مادده‌ی ته‌قینه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیس
هۆشداریی داوه له‌وه‌ی رێبواران له شوێنه‌كه دووربكه‌نه‌وه و به‌هۆی هێرشه‌كه‌شه‌وه
گه‌شته‌كانی مێترۆ دواكه‌وتوون.
-پۆلیسی نیویۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، سەرەڕای
دۆزینەوەی ماددەی تەقینەوە ئامێری چالاكی ته‌قینه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه نییه،
به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
پۆلیس داوایكردووه، ئه‌و
شایه‌تحاڵانه‌ی زانیاری‌یان هه‌یه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و هۆشدارییشی داوه‌ته
دانیشتووان له شه‌قامی ٣٦ی سه‌نسێت پارك و وێستگه‌ی شه‌قامی چواره‌م كه هێرشه‌كه
تێیدا روویداوه، دوور بكه‌ونه‌وه.
لەو بارەیەشەوە ئێریك ئاده‌مز وته‌بێژێكی
سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك هۆشداریی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منیی داوه
و داوای له سه‌رنشینان و دانیشتوان كردووه له شوێنی رووداوه‌كه نزیك نه‌بنه‌وه.
لەلایەکی دیکەشەوە پۆلیسی نیویۆرك به‌دوای گومانلێكراوێكدا ده‌گه‌ڕێت كه
هێله‌كێكی پرته‌قاڵی بیناسازیی له‌به‌ردایه و ده‌مامكی گازی به‌ستووه.
- زانیاریی دراوه‌ته بایدن له‌باره‌ی رووداوه‌كه
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی كۆشكی
سپی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی مێترۆی بروكڵین
راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه زانیاریی له‌باره‌ی
رووداوه‌كه دراوه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هاوكاریی
پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وا په‌یوندیی به سه‌رۆكی شاره‌وانی و پۆلیسی نیویۆركه‌وه ده‌كه‌ن.