سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: پەیوەست نابین بە هیچ وادەیەکەوە کە بۆمان دیاریبکرێت

PM:07:45:12/04/2022

3780 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەو وادەیە رەتدەکاتەوە کە سەرکردەی رەوتی سەدر، لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دیاریکردووە.


چوارچێوەی هەماهەنگی پاش کۆبوونەوەی شەوی رابردوو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پەیوەست نابن بەهیچ وادەیەک کە بۆیان دیاریبکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

دەشڵێت، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندی هاوڵاتی عێراقیدا نییە.

ئاماژەى بەوەشداوە، هەوڵی تاکڕەوی و دوورخستنەوەی لایەنەکانی دیکە نادەن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى دیکە هەوڵی دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆن دەدەن.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەرۆشن بۆ هاوکاریکردنی هەر لایەنێک بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و لە پێناو بەدیهێنانی خواست و بەرژەوەندی هاوڵاتییان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکی ئەم مانگە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ماوەی ٤٠ رۆژ مۆڵەتی دا بە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ ئەوەی بەبێ رەوتی سەدر حکومەتی نوێی عێراق پێکهێنن.













گەلەری