سەرۆکی شارەوانی کیێڤ کە لە هەشتەم جەنگی روسیادا بۆ وڵاتەکەی رۆڵێکی کاریگەر و گرنگی گێڕا تەنها بەرپرسێکی ئاسایی شارەکەی نیە، بەڵکو لە پێشتردا پاڵەوانی بۆکسێن و بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتەکەی بووە.
فيتالی كليتشكو سەرۆکی شارەوانی کیێڤ کاتێک هەشتەم جەنگی روسیا لە دژی وڵاتەکەی هەڵگیرسا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "ئەگەر وڵاتەکەم پێویستی بە مردنی من بێت گیانم دەکەم قوربانی." ئەمەش لە لایەن میدیاکانی وڵاتەکەیەوە تەنها وەک پڕوپاگەندەیەکی جەنگی تەماشا نەکرا، چونکە ئەو بەرپرسەی کیێڤ لە پێشتردا پاڵەوانی وڵاتەکەی بووە لە بەرزکردنەوەی قورسایی و بۆکسێندا.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پێش
ئەوەی لە ٢٠١٣ دا بڕیاری وازهێنان لە ژیانی وەرزشی بدات، ٤٥ یاری بۆکسێنی بردبووەوە کە ٤١ یاریان بە یەک
لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
میدیاکانی جیهان باس لەوەدەکەن،
فيتالی كليتشكو لەکاتی ئامادەبوونی لە مەیدانی جەنگدا هیچ نیشانەیەکی دڵەڕاوکێ یان
ترس بە روخسارییەوە دیار نیە، ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە رابردوودا ئەو ئامادەی مەیدانی
جەنگ بووە، بەڵام ئەمجارە لە جێی دەستەکانی چەک بۆ بردنەوە بەکاردەهێنێت.
هاوکات براکەی فیتالی کە
هاوپیشەی بووە لەکاتی وەرزشوانیدا، لە ئێستادا
لە نێو ریزەکانی سوپای ئۆکرانیا و لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٤ی
شوباتەو هێزەکانی روسیا هێرشیان کردووەتە سەر ئۆکرانیا و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش
شانبەشانی سوپاکەیان پارێزگاری لە وڵاتەکەیان دەکەن و جیهانیان سەرسامکردووە بە هەوڵەکانیان
بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان.