سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

PM:02:36:12/04/2022

2572 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزیوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش بەراورد بە دوێنێ کەمێک نرخەکەی دابەزیووە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار و ٧٥٠ دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری