کۆمپانیای نۆکیا بۆ تۆڕەکانی پەیوەندی و تەکنەلۆجیا رایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لە بازاڕەکانی روسیا دەکشێنەوە.
کۆمپانیای نۆکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، " لە سەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە رونبوو کۆمپانیاکەمان ناتوانێت لە روسیا بەردەوامبێت."
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها ٢٪ ی فرۆشی کۆمپانیای نۆکیا لە روسیایە و کۆمپانیاکە لە ئێستادا هەموو چالاکییەکی فرۆشتن و دامەزراندنی
فەرمانبەری لەو وڵاتە راگرتووە و ئەمەش
کاریگەری لەسەر کۆمپانیاکە نابێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٤ی
شوباتەوە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و لەو ماوەیەشدا چەندان کۆمپانیای
جیهانی بواری تەکنەلۆجیا وەک سامسۆنگ و سۆنیک و ئەپڵ لە روسیا کشاونەتەوە.
هەروەها، هەریەک لە فەیسبووک
و تویتەر و ئینستاگرام و گووگڵ سزایان بەسەر روسیادا سەپاند.
پێشتریش، کۆمپانیاکانی بواری
خواردەمەنی و خواردنەوەکان ماکدۆناڵدز، ستار باکس و کۆکاکۆلا لە روسیا کشاونەتەوە کارەکانیان راگرتووە.