دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لە نوێترین دابەزینی بەهاکەیدا بەڕێژەی ٥.٣٪ نرخەکەی لەکاتی داخستنی بازاڕی مامەڵەکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە جیهاندا دابەزی، بەرەبیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهاکەی بەرزبووە و هەر یەک دراوێک بە زیاتر لە ٤٠ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین، لە چەند کاتژمێری رابردوودا و لەکاتی داختسنی بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە جیهانیدا نرخەکەی بۆ ٣٩ هەزار و ٨٣١ دۆلار و ٩٩ سەنت دابەزی.
بەراورد بە نرخی پێشوتری، بڕی دوو هەزار و ٢٤٠ دۆلار لە بەهاکەی دابەزیووە کە دەکاتە ٥.٣٪ی
لەدەستدانی بەهاکەی لە جیهاندا.
ئەمڕۆش، جارێکی دیکە بەهاکەی بەرزبووە و هەر بتکۆینێک بە ٤٠ هەزار و شەش
دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دابەزینی بەهای بتکۆین بەم شێوەیە لەچەند کاتژمێرەکانی
رابردوودا بەراورد بە ٢٨ی ئاداری ئەمساڵ دووەم گەورەترین دابەزینی بەهاکەیەتی
لەمساڵدا، لەو بەروارەشدا بەهاکەی بەڕێژەی ٧١.٣٪ لەدەستدا.