نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئۆكرانیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، روسیا زیاتر له ١٢١ هه‌زار منداڵی ئۆكرانی به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌خۆ له‌لایه‌ن خێزانه روسییەکانەوە، رفاندووه.
سێرگی كیسڵیتسیا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئۆكرانیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوەی وتارێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشكه‌شی كرد، روسیای تاوانباركرد به رفاندنی منداڵه ئۆكرانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌خۆ له‌لایه‌ن خێزانه روسییەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، روسیا له شاره‌كانی
وه‌ك ماریۆپۆڵ و دۆنێستكه‌وه منداڵه‌كانی رفاندووه کە زیاتر له ١٢١ هه‌زار منداڵە
و بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیای بردووه.
هەروەها، مانوێل فۆنتاینبەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی دۆخی لە ناکاوی UNICEF، لە چوارچێوەری وتارێکیدا لە دوای سەردانیکردنی بۆ ئۆکرانیا لە ئەنجومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ئاکامی ئەو شەڕەی کە لە ٢٤ی شوباتەوە لە ئۆکرانیا
بەردەوامە ١٤٢ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٩ منداڵیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوە شکرد ، ھەست بە نیگەرانی لەوە
دەکەن کە نیوەی ئەو ٣.٢ ملیۆن منداڵەی کە مەزەندە دەکرێت لە وڵاتەکەدا ماونەتەوە خۆراکی
پێویستیان دەست ناکەوێت.
ئەوەشی، بەھۆی ھێرشەکانی سەر ژێرخانی
شارەکان ١.٤ ملیۆن کەس لە ئاوی خواردنەوە بێبەش بوون.
مانوێل فۆنتاین باسی لەوەشکرد، دۆخی ماریوپۆل و ھەرسۆن زۆر خراپترە و داخستنی
خوێندنگاکان لە سەرانسەری وڵاتەکە کاریگەری لەسەر ٥.٧ ملیۆن خوێندکار کردووە.