PM:10:24:11/04/2022
17036 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت کراون نادەستوریین و پێویستە کۆمپانیاکان هیچ هەنگاوێك نەنێن و سەرپێچی یاسا نەکەن لە ئیدارەدانی نەوت و غازی هەرێمدا.
کۆمانیای سۆمۆ بۆ فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بەڕێوەبردنی کیڵگەکانی نەوت و غاز موڵکی حکومەتی ناوەندین و بە هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەدەبرێن.
ئەوەش خراوەتەروو، بەپێی بڕیارەکەی
حکومەتی ناوەند سەرجەم ئەو گرێبەستانەی کە کراون بە هەڵوەشاوە دادەنرێن و نادەستورین.
هەروەها هۆشداری دراوەتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمدا کار دەکەن، بەبێ رەزامەندی
حکومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوتی عێراق مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەکەن.
باسی لەوەشکردوە، پێویستە
کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت، نەوتەکە رادەستی حکومەتی ناوەندی بکەن چونکە دەسەڵاتی
دەرهێنانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ حکومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە.