سەردێڕ:

بەهۆى رووداوێکی بچوکەوە ژنێکی ئەمریکی دەرچوونێکی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دەرچوو

PM:07:00:11/04/2022

14688 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی ئەمەریکی کاتێک لە یەکێك لە سوپەرمارکێتەکاندا یاری دەرچوونی دەکرد و پیاوێك خۆی پێدا کێشا، بەهۆیەوە بووە خاوەن ١٠ ملیۆن دۆلار.


لاکیدرا ئێدواردز، ژنێکی ئەمریکە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بە ماڵپەڕی میترۆی ڕاگەیاندووە، لەو کاتەی ٤٠ دۆلاری دەخستە ئامێری فرۆشتنی یانسیبەوە لە یەکێک لە سۆپەرمارکێتەکان، کاتێك کە ژمارەکانی یانسیبەکەی هەڵبژاردووە کەسێك خۆی پێدا کێشاوە.

ئێدواردز دەڵێت، بەهۆی خۆپێداکێشانەکەوە پەنجەی بەر ژمارەیەک کەوتووە کە خۆى نەیویستووە هەڵی ببژێریت، بەڵام ئەو ژمارەیە بووە بە ژمارەى براوە و ١٠ ملیۆن دۆلارى بۆ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەی ئەو کەسە خۆی پێداکێشاوە تووڕەبووە بەهۆی ئەوەی داوای لێبووردنی لێنەکردووە و ئێدواردز ویستوویەتى قسەی پێبڵێت، چونکە گوایە بلیتەکەی ئەو ٤٠ دۆلاری بووە و بەهۆی خۆپێداکێشانەکەوە پارەیەکی زیاتری لە یانسیبەکەدا خەرجکردووە لەکاتێکدا دەیویست یاری بە پارەی کەمتر بکات.

درێژەی بە گێڕانەوەکەی داوە و دەڵێت، "دوای ئەوەی گەڕاوەمەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەم و بلیتەکەم روشاند توشى شۆكبووم بەوەی زانیم براوەی خەڵاتە گەورەکە بووم کە بڕەکەی ١٠ ملیۆن دۆلار بوو."













گەلەری