سەردێڕ:

سەرۆکی چیچان: کیێڤ دەگرینەوە

PM:04:28:11/04/2022

25704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی چیچان رایگەیاند، روسیا نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر شاری ماریوپۆل بەڵکو هێرش دەکاتەوە سەر کیێڤ و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا. دەشڵێت، "سەرجەم شارەکان دەگرین."


رەمەزان قادیرۆف سەرۆکی چیچان کە خۆی بە سەربازێکی دلسۆزی پوتینی سەرۆکی روسیا دەناسێنێت رایگەیاند، هێرشێک روودەدات، نەک تەنها لە ماریوپۆڵ بەڵکو شوێن و شار و گوندەکانی دیکەش دەگرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان سەرەتا بەتەواوەتی لوهانسک و دۆنێتسک ئازاد دەکەن و دواتر کیێڤ و سەرجەم شارەکانی دیکەش دەگرن.

دەشڵێت، "دڵنیاتان دەکەمەوە، هیچ گەڕانەوەیەک بوونی نابێت و نابێت هیچ گومانێک هەبێت سەبارەت بە کیێڤ."

ئەمەش لە کاکتێدایە، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا چەند جارێک قادیرۆڤییان بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە و قادیرۆڤیش ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.

لەدوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە لە ساڵی ١٩٩١ تا ئێستا، مۆسکۆ دوو جەنگی لەگەڵ جیاخوازەکانی چیچاندا کردووە کە زۆرینەیان موسوڵمانن و دەکەوێتە باشووری روسیاوە و لەو کاتەوە پارەیەکی زۆری لە چیچاندا خەرج کردووە تاوەکو دووبارە بونیادی بنێتەوە و دەسەڵاتێکی سەربەخۆشی داوە بە قادیرۆف.














گەلەری