وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، لە ٩٧٪ دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئیما نوێل ماکرۆن ٢٧.٣٥٪ دەنگەکان و ماری لۆپان رێژەی ٢٣.٩٧٪ ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، ٩٧٪ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دۆینێی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌و وڵاته جیا كراونه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیمانوێل
ماکرۆن ٢٧.٣٥٪ دەنگەکان و ماری لۆپان رکابەری
سەرسەختی ماکرۆنیش رێژەی ٢٣.٩٧٪ ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، یان-لوك
مێلێنچۆن کاندیدی چه‌پڕه‌وی په‌ڕگیر به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ٢٠١٧ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه و ٢١.٧٪ی ده‌نگه‌كانی
به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ناتوانێت بچێته ناو گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه.
هەروەها، ئه‌ریك زه‌ممۆور کاندیدی راستڕه‌وی په‌ڕگیر كه به تایبه‌ت له
پاییزی رابردوو له لای میدیا و رای گشتییه‌وه وه‌ك "ناوێكی به‌رزه‌وه‌بوو"
باسی لێوه ده‌كرا ته‌نها له سه‌دا ٧.٢٪ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
هاوکات، ڤالێریه پێكرێس کاندیدی پارتی كۆماری كه حزبێكی
راستڕه‌وی نه‌رمه، ٤.٧٣٪ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
لەم هەڵبژاردنەشدا،
هاوشیوەی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧، هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن و ماری لۆپان دوو رکابەری توندی یەکترن.