دوای یەک هەفتە لە کڕینی گەورەترین پشک لە کۆمپانیای تویتەر، ئیلیۆن مەسک پێشنیازدەکات باڵەخانەی ناوەندی تویتەر بگۆڕدرێت بۆ پەناگەیەک بۆ کەسە بێ لانەکان.
ئیلیۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی گەورەترین پشک لە کۆمپانیای تویتەر، پێشنیازی کردووە باڵەخانەی ناوەندی کۆمپانیاکە لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا بۆگڕدرێت بۆ پەناگەی کەسە بێ لانەکان.
شەوی شەممەی رابردوو، ئیلیۆن
مەسک راپرسییەکی لەبارەی پێشنیازەکەیەوە بڵاوکردەوە و نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار
کەس بەشدارییان تێداکرد و بەرەبیانی رۆژی یەکشەممە بەرێژەی ٩١.١٪ بە بەڵێ و پشتیوانی
کردن لە پێشنیازەکە دەنگیاندا.
ئەم پێشنیازەی ماسک دوای یەک
هەفتە لە کڕینی ٩.٢٪ پشکەکانی کۆمپانیای تویتەرەوە دێت کەبە گەورەترین پشکی کۆمپانیاکە
دادەنرێت.
لەماوەی رابردوودا، ئیلیۆن
مەسک رەخنەی گرتبوو لە شیوازی دەربڕینی رای ئازاد لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویترەوە
بەوەی ئەو مافەی سنوردارکردووە.