سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. شەڕێکی گەرمی نێوان مەیمونەکان لە سعودیە

AM:11:43:11/04/2022

15496 جار خوێندراوەتەوە

چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت لە گوندی عەرەمرەم لە پارێزگای ریجال ئەلمەع لە سعودییە شەڕێکی گەرم لە نێوان دوو کۆمەڵ مەیموندا دروستبووە و مەترسییان بۆ سەر دانیشتوانی گوندەکە دروست کردووە.


یەکێک لە کۆمەڵە مەیمونەکان دەچنە ناو ماڵیکەوە و پێیدا سەردەکەون بە ئامانجی یەکلایی کردنەوەی شەڕەکە و بردنەوەی، بەمەش ئەو کەسانەی لە ماڵەکەدا دەژین مەترسی پەلاماردانیان لەلایەن مەیمونەوەکانەوە بۆ دروست دەبێت.

لەلایەن خۆیەوە، باولا بیبسۆرس سەرۆکی تیمی زانستی بۆ بەرنامەی هەڵسەنگاندی زیانەکانی مەیمونی بابۆی سەربە ناوەندی نیشتیمانی بۆ گەشەسەندنی ژیانی سروشتی هۆشداریدا لەوەی پێویستە دانیشتوانی گوندەکە خواردن بە مەیمونەکان نەدەن، چونکە دوور نییە ئەمە نەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆسەریان لەلایەن مەیمونەکانەوە.

دەشڵێت، لەکاتی سەیرکردنیاندا پێویستە چاویان تێنەبڕدرێت، چونکە ئەگەری هەیە لەکاردانەوەی ئەمەدا مەیمونەکە هێرش بکاتە سەر ئەو کەسەی چاوی تێبڕیوون.













گەلەری