سەردێڕ:

وەزارەتی کشتوکاڵ رێگەبە هاوردە کردنی ئەم بەرهەمانە دەدات

AM:08:28:11/04/2022

4336 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی خۆراک بڕیاردرا بە پێدانی مۆڵەت بۆ هاوردەکردنی تەماتە و پەتاتە و باینجان و خەیار و مریشک و دانەوێڵە. دەشڵێت، "مۆڵەتەکە تەنها بۆ ماوەی ٩٠ رۆژە".


میساق عەبدولحسێن بریکاری هونەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی بە کەناڵی ئیخبارییەی فەرمی عێراقی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بریاریداوە جارێکی دیکە رێگە بە بازرگانەکان بدرێت مادەی خۆراکی و دانەوێڵە بۆ ماوەی سێ مانگ "٩٠ رۆژ" هاوردە بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەریەک لە تەماتە و پەتاتە و باینجان و خەیار و مریشک رێگە پێدراون هاوردە بکرێن لە ژێر چاودێرییەکی چڕی تەندروستی ئاژەڵدا.

میساق عەبدولحسێن ئەوەشی خستەڕوو، بازرگانان دەتوانن لەگەڵ مادەخۆراکییەکاندا دانەوێڵەش هاوردەبکەن، چونکە نرخی هەموویان لە بازاڕەکاندا گران بووە.

هەروەها، لەبارەی گرانبوونی نرخی خۆراک و دانەوێڵەوە، بریکاری هونەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەکرد، بەردەوامی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا کە دوو وڵاتی سەرەکی دابینکردنی دانەوێڵە و بەشێک لە مادە خۆراکییەکانن و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و هانتی مانگی رەمەزان و بەرزبووەنەوەی خواست لە خۆراک، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕدا.













گەلەری