PM:10:46:10/04/2022
4320 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کیێڤ رایگەیاند، هاوردە کردنی هەموو کەلوپەلێکی لە رووسیاوە قەدەغە کردووە.
نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئۆکرانیا، تاراس مەلنیچوک لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نۆێترین بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستووەتەڕوو.
تاراس مەلنیچوک، ئەوەی ئاشکراکردووە کە یەکێک لە بڕیارەکان تایبەتە بەقەدەغەکردنی
هاوردەی کەلوپەل لە رووسیاوە.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە بڕیاردراوە رێکخەریی لۆجیستی کشتوکاڵ پێکبهێندرێت،
هەروەها گرووپێک بۆ پاراستنی ماف و ئازادی ئەو ئۆکراینیانەی ناچار بە بەجێهێشتنی
ماڵ و حاڵیان بوون، دابمەزرێندرێت.