سەردێڕ:

پزیشکێک چارەسەرێکی سەرسوڕهێنەری بۆ پڕ و درێژبوونی قژ ئاشکراکرد

PM:09:28:05/08/2021

58596 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی جوانکاری لە بەریتانیا ئاماژەی بە نهێنی گیراوەی زەیتێکی سروشتی کردووە کە ئەگەر بەردەوام بەکاربهێنرێت، بۆ ساڵانێکی زۆر قژ بە پڕی دەهێڵێتەوە.


ئەنتۆنی یوان پزیشک و پسپۆڕی جوانکاری لە دیتروۆیت لە بەریتانیا لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە لە تیک تۆک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەگرنگی بەکارهێنانی زەیتی ڕۆزماری کردووە کە قژ بۆ ساڵانێکی زۆر بە درێژی و پڕی دەهێڵێتەوە.

شێوازی بەکارهێنانەکەی خستووەتە ڕوو کە بەم شێوەیە:

شەوان کەمێک لە زەیتەکە بدرێت لە بنبێخی سەر و تاڵەکانی قژ، بە سەری پەنجەکان مەساج "شێلان" بۆ سەر بکرێت، بۆ بەیانییەکەی بە شامپۆ و نەرمکەرەوەی قژ "بەلسەم" بشۆردرێت، یواخد دەتوانرێت بخرێتە بوتڵی "پرژاندنەوە" و بەو شێوەیە بەکاربهێنرێت.

یوانی پزیشک بۆ ئەم بابەتە پشتی بەتوێژینەوە زانستییەکان بەستووە سەبارەت بە گرنگی زەیتی ڕۆزماری کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە نەمانی هەوکردن و گرفتەکانی پێست.

جەختی لەوە کردووەتەوە، بۆ ئەوانەی هەستیارییان بە زەیتی ڕۆزماری هەیە، دەتوانرێت ئەو زەیتە تێکەڵ بە زەیتی جۆجۆیا یان زەیتی ئەڤۆگادۆ بکرێت و بەکاربهێنرێت.













گەلەری