لە رووداوێکی سەیر و دەگمەندا لە هیندستان، پردێکی ئاسنین کە کێشەکەی نزیکەی ٥٠٠ تۆن بوو، بە هەموو کەرەستەکانیەوە دزرا.
پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند، پردێکی پەڕینەوە لە ناوچەی رۆهاتسی بیهاری هیندستان بە تەواوی کەرەستەکانییەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە دزراوە.
پۆلیس ئەوەی ئاشکرا کردووە، دزەکان وەک فەرمانبەری حکومەت خۆیان
ناساندووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوون لە بڕینی پردەکە کە درێژەکەی گەیشتووەتە
١٨ مەتر و زیاتر لە سێ مەتریش بەرز بووە.
ئاماژەیان بەوەیش کردوە، دزەکان پردەکەیان پارچە پارچە کردووە و بۆ
گواستنەوەی پردەکە داوای هاوکارییان لە گوندنشینانی ناوچەکە کردووە کەهاوکارییان
بکەن لە گواستنەوەی پارچەکانی.
سوبهاش بیهار، کە ئەفسەرێکی پۆلیسە ڕایگەیاندوە، دزەكان هەموو كەلوپەلێكیان
پێبووە و پردەكەیان بەشێوەی پارچە پارچە گواستوەتەوە و كارەكەیان دوو رۆژی خایاندووە.
دەشڵێت، لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستاش کەسیان
دەستگیر نەكراون.