وتەبێژی بازاری دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەراورد بە کردنەوەی بازاڕ لە بەیانیدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ٢٠٠ دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سەروبەندی کاتەکانی نزیک داخستنی بازاردا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی بەرزبوونەوەی
نرخەکە دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە کەمکردنەوەی رێژەی خستە بازاڕی دۆلار لەلایەن
بانکی ناوەندی عێراقەوە و باسی لەوەشکردووە تەنها لە شەشی مانگ بۆ ئەمڕۆ بڕی
دۆلاری بازاڕەکان بە بڕی نیواو نیو کەمکردووەتەوە.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاماژەی
بەوەشکرد، لەدوای تویتەکەی سەدرەوە، هەوڵێک هەیە بۆ نزیککردنەوەی نرخی بانکی فەرمی
عێراق لەگەڵ نرخەکە لە بازاڕەکاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.
رۆژی ١٧ی مانگی شوبات، موقتەدا سەدری رێبەڕی رەوتی سەدر لە تویتێکدا چەند
پێشنیازێکی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار خستەڕوو و داوای کرد وەزیری دارایی و پارێزگاری
بانکی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لەسەر هەمان پرس، دواتر جێگری سەرۆکی پەرلەمان
بانگهێشتکردنی ئەو دوو بەرپرسەی راگەیاند.
ل.ل