سەردێڕ:

وزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوردەکردنی خۆراک و دانەوێڵەوە دەرکرد

PM:03:07:10/04/2022

11240 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆنترۆڵی هاوردەکردنی مادەی خۆراکی و دانەوێڵە و ماوەی بەخشینی مۆڵەتەکانی راگەیاند و هۆشداریشیدا لەوەی کە پێویستە جوتیاران پاش کاراکردنی ماوەی هاوردە زەوییەکانیان بەجێبهێڵن.


هادی هاشم حوسێن وتەبێژی وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتەکەی کۆنترۆڵی هاوردەکردن دەکات و ماوەی بەخشینی مۆڵەتەکانی کشتوکاڵیش دیاریدەکات.

وتیشی، میکانیزمەکانی کۆنترۆڵکردن هاوردەکردن هەمان ئەو میکانیزمانەن کە لە رێنمایی و یاساکانی حکومەتدا هاتووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاریداوە بە راگرتنی هاوردەکردن بە مەبەستی پاڵپشیکردن لە بەرهەمی ناوخۆی.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی کشتوکاڵ پەنای بۆ کردنەوەی هاوردەکردنی ئەو بەروبومە گرنگانە بردووەکە نرخەکانیان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بەرزە بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا وەک دانەوێڵە و مادە خۆراکییەکان.

هادی هاشم حوسێن ئاشکراشیکردووە، وەزارەتی کشتوکاڵ دەستیکردووە بە پێدانی مۆڵەتی هاوردە بە کۆمپانیا و بازرگانان کە ماوەکەی لە یەک رۆژ تێپڕناکات بۆ هاوردەکردنی ئەو بەروبومە گرنگانە.

ئەوەشی خستەڕوو، کردنەوەی دەرگای هاوردەکردنی فراوان دەبێتە هۆی زیادبونی کاڵاکان و زیان بە بەرهەمهێنەران و جوتیاران دەگەیەنێت و عێراق جوتیار و بەرهەمهێنی هەیە کە لە وەرزی بەرهەمهێناندان و کردنەوەی هاوردەکردن لر ئێستادا دەبێتە هۆی کەمبونەوەی نرخەکان.

وتەبێژی وەزیری کشتوکاڵی عێراق وتیشی، وەزارەت کات و بڕی هاوردەکردن دیاری ناکات و لەمڕۆوە دەسدەکەن بە پێدانی مۆڵەتی هاوردەکرد و چاودێری بازاڕیش دەکەن.













گەلەری