PM:01:40:10/04/2022
6184 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا گرتەیەکی ڤیدۆییان بڵاوکردووەتەوە تیایدا ساتی تەقینەوەی تانکێکی روسی و سوتانی دەردەکەوێت کە بە موشەکی دژە تانک کراوەتە ئامانج.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، تانکەکە بەشێوازێکی زۆر بەهێز دەتەقێتەوە و پێدەچێت ئەوەش لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو موشەک گوللانەبێت کە هەڵیگرتوون.
هەر بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، تانکەکە لە جۆری "تی- 72بی"ە و لە شاری چیرنیفی باکوری
ئۆکرانیا تەقێنراوەتەوە.