سەرۆکی ئوکرانیا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی كاتی نه‌ماوه بۆ چاوه‌ڕوانیكردن و داوای كرد وڵاتانی رۆژئاوا گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر نه‌وتی روسیا.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ئاماژەی بەوەدا، وڵاته‌كه‌ی كاتی نه‌ماوه بۆ چاوه‌ڕوانیكردن. هاوکات، داوای كرد وڵاتانی رۆژئاوا گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر نه‌وتی روسیا و سزای ئابوری توندتر بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنن.
باسی لەوەشکردووە، "كاتی چاوه‌ڕوانی نییه، ئازادی كاتی نییه
بۆ چاوه‌ڕوانیكردن، روسیا له‌وانه‌یه ئه‌وه لێكبداته‌وه هێز و پێداویستی سه‌ربازیی
زیاتر بهێنێته وڵاته‌كه‌مان پێویسته ده‌ستبه‌جێ وڵاتان بكه‌ونه خۆ و گه‌مارۆی
نه‌وت به‌سه‌ر روسیادا بسه‌پێنن".
ئاشکراشیکردووە، بۆریس جۆنسۆن
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ ئۆکرانیا به پاكێجێکی پشتیوانی ئابوری و به‌رگرییه‌وه
سه‌ردانی ئۆكرانیای كردووه.
وتیشی، "پێشیوازیكردن له جۆنسۆن شكۆمه‌ندییه‌كی
مه‌زنه، سیاسه‌ته‌كانی شانشینی یه‌كگرتوو بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكرانیا تا هه‌تایه
له مێژوودا تۆمار ده‌كرێن".
هەروەها، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی
سوپاسی هه‌ریه‌ک له ئورسولا ڤۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دای كرد كه له چوارچێوەی هه‌ڵمه‌تی "هه‌ڵستنه
سه‌ر پێ بۆ ئۆكرانیا" به‌ڵێنیان داوه تێكڕای زیاتر له ١٠ ملیار دۆلار
هاوكاری ئه‌و ئۆكرانیانه بكه‌ن كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی
ئەو وڵاتە ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی
٤٦ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا چەندان
سزای ئابوری و دارایی و بازرگانییان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.