سەردێڕ:

لە ئیکوادۆر بەهۆی باران و لافاوەوە ٥٧ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:08:30:10/04/2022

2648 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی مەترسییە نیشتیمانییەکانی ئیکوادۆر رایگەیاند، بەهۆی بارینی ئەو بارە بەخوڕەی بۆ ماوەی شەش مانگە رووی لەو وڵاتە کردووە لافاوێکی زۆر دروستبووە و بەهۆیەوە ٥٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


دەستەی مەترسییە نیشتیمانییەکانی ئیکوادۆر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە ٣١ هەزار هاوڵاتی زیانیان پێگەیشتووە و زیتر لە حەوت هەزار خانوو روخاون.

دەشڵێت، پێنج هەزار و ٤٥٥ هێکتار زەوی کشتوکاڵی توشی رۆچوون و داتەپین بوون و زیانیان بەرکەوتووە..

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانە بەخورەی بۆ ماوەی شەش مانگە رووی لەو وڵاتە کردووە ٥٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پێشبینیدەکرێت بارینی بارانی بە خوڕ بۆ مانگی نیسان، کەدەکاتە مانگی حەوتەم لە ئیکوادۆر بەردەوامبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٢ کەسی دیکەش بریندرابوون.













گەلەری