سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا سەردانى ئۆکرانیای کرد و بەڵێنى هاوکاریی سەربازیی زیاتری بە کیێڤدا

PM:10:48:09/04/2022

6528 جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەردانى ئۆکرانیاى کرد و سەربارى دووپاترکدنەوەى پاڵپشتى وڵاتەکەى بۆ ئۆکرانیابەڵێنیدا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیى پێشکەش بە حکومەتى کیێڤ بکات.


لە راگەیەندراوێکدا باس لەوەشکراوە، هاوکارییە سەربازییەکان پێکهاتوون لە ١٢٠ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سیتەمی موشەکی دژە کەشتیی،

باس لەوەشکراوە، جگە لە هاوکارییە سەربازیییەکان لەندەن بە بەهای ١٣٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری ئەو وڵاتەی کردووە.

بۆریس جۆنسن لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیای‌ به‌تایبه‌ت شارى بوچا كه‌ ده‌وترێت روسیا كۆمه‌ڵكوژی تێدا ئه‌نجامداوه، بەسەرکردوە و رایگەیاند، ئۆکرانیا لە سەدەی ٢١ـدا باشترین بەرگریکردووە، کە سەرباری نابەرامبەری هێزەکانیان لەگەڵ روسیا توانویانە سەربازە روسییەکان لە کیێڤ بکەنە دەرەوە و وڵاتەکەیان بپارێزن.

لاى خۆیەوە، سەرۆکى ئۆکرانیا سەربارى پێشوازیکردن لە هاوکارییەکانى وڵاتانى رۆژئاوا بۆ وڵاتەکەى رایگەیاند، ئێستا کاتى ئەوەیە گەمارۆ بەسەر هەناردەى نەوت و غازى روسیادا بسەپێنرێت.













گەلەری