سەردێڕ:

داعش لەم ناوچەیە هێرشی کرد؛ کوژراو و بریندار هەیە

PM:07:38:09/04/2022

18392 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی دکشمان لە سنوری ناحیەی رەشاد و لە ئاکامی هێرشەکەدا هاوڵاتییەک کوژراوە و لە ئێستاشدا پۆلیسی فیدراڵی گەیشتوونەتە ناوچەکە و رووەبەڕووبوونەوەکان بەردەوامیان هەیە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئاکامی هێرشەکەدا هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندەکە کوژراوە و دووانی دیکەش بریندارن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی پۆلیسی فیداراڵی بۆ ناوچەکە گەمارۆی ناوچەکەیان داوە بۆ بەهاناوەچوونی گوندنشینان و رووبەرووبوونەوە لە نێوان هێزەکانیان و چەکدارانی داعشدا دروست بووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

ھەرچەندە لەساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییھاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانی سەر بەو گروپە ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان و لە ماوەی رابردووشدا ھێرشەکانیان زیاتر کردووە.

دیارمحەمەد، کەرکوک













گەلەری