سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، داوا لە جیهان دەکەن وەڵامێکی توندیان هەبێت بۆ بوردومانکردنی وێستگەی شەمەندەفەری كراماتورسک لە کاتی هەڵهاتنی هاوڵاتیانی سڤیل.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ئاماژەی بەوەدا، لە کاتی هەڵهاتنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە وێستگەی شەمەندەفەری كراماتورسک بەهۆی بۆردومانەکەی روسیاوە ٥٢ کەس کوژراون.
دەشڵێت، "داوا لە جیهان
دەکەین وەڵامێکی توندی روسیا بدەنەوە".
هاوکات، دەزگای هەواڵگری سەربازی
بەریتانیا ئاشکرای کرد، هێرشەکەی روسیا بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەری كراماتورسک
ئاماژەیە بۆ ئەوەی روسیا بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانی.
لەمبارەیەشەوە، جۆ بایدن
سەرۆکی ئەمریکا مۆسکۆی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد.
ئەمەش دوای ئەوەدێت رۆژی هەینی
سوپای روسیا وێستگەیەکی شەمەندەفەریان بۆردومانکرد و ژمارەیەک هاوڵاتی تێیدا
کوژران.