سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی پاکستان: حکومەتی هاوردەکراو لە وڵاتەکەماندا قبوڵ ناکەین

PM:05:09:09/04/2022

2892 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند، نائومێدە لە بڕیاری دادگای باڵای وڵاتەکەی لەبارەی نادەستووریی بوونی رێگەگرتن لە دەنگدانی پەرلەمان لە سەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی. دەشڵێت، "حکومەتی هاوردەکراو لە وڵاتەکەماندا قبوڵ ناکەین".


عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە وتارێکیدا کە پێشکەشی گەلی وڵاتەکەی کرد، نائومێدی خۆی لە بڕیاری دادگای باڵای وڵاتەکەی لەبارەی نادەستووریی بوونی رێگەگرتن لە دەنگدانی پەرلەمان لە سەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی نیشاندا و ئەمریکای بە داڕشتنی پلانی لەکارلابردنی تۆمەتبار کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، " عاتف خان وەزیری پاکستان، پێی راگەیاندم کە چەند ئەندامێکمان بانگهێشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد کراون و پێیان راگەیاندراوە کە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی پاکستاندا، وەرگرتنەوەی متمانە دەخرێتە دەنگدانەوە".

عیمران خان باسی لەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەڕێوەدەچێت و وتیشی، "حکومەتی هاوردەکراو لە وڵاتەکەماندا قبوڵ ناکەین".

ئەمەش دوای ئەوەدێت سەرۆکی پاکستان لەسەر داوای پەرلەمانی وڵاتەکەی رەزامەندی نیشاندا بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی عیمران خان.













گەلەری