سەردێڕ:

لە دوای ئۆکرانیا ئەم دوو وڵاتە دەیانەوێت ببنە ئەندام لە ناتۆ

PM:02:15:09/04/2022

4472 جار خوێندراوەتەوە

دوو بەرپرسی باڵای ناتۆ رایانگەیاند، ناتۆ گفتوگۆکانی لەبارەی رازیبون لەسەر ئەندامبونی فینلەندا و سوید لە ناتۆدا جدیتر کردووەتەوە.


کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ناتۆ کە نایەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت بلاوکردەوە، لە دوای هێرشەکانی روسیاوە بۆ ئۆکرانیا ناتۆ گفتوگۆکانی لەبارەی ئەندامبوونی سوید و فینلەنداوە لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" چڕترکردووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە کۆبونەوەی ئەم هەفتەی ناتۆ دا بە بەشداری وەزیری دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە ئەو پرسە باسکراوە.

ئاشکراشیانکردووە، ئەم هەنگاوەی ناتۆ و سوید و فینلەندا ئەوە دەسەلمێنێت کە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هیچ کاریگەری لەسەر ناتۆ و ویستەکانی نەکردووە.

لایخۆشیەوە، روسیا پێشتر ناتۆی ئاگادارکردبووەوە کە فراوانبونی رێکخراوەکەی لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بوەستێنێت، چونکە دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ ئاسایشی ئەو وڵاتە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی داوای ئۆکرانیا بۆ بوون بە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ ماوەی ٤٥ رۆژە هێرشە سەربازییەکانی روسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوامە و روسیا وازهێنانی ئۆکرانیای لەو داوایە کردووەتە مەرج بۆ کۆتایهێنانی جەنگ.













گەلەری