سەردێڕ:

مەسک وادەی بەرهەمهێنانی تەکسی و بارهەڵگری کارەبایی ئاشکرا کرد

PM:01:34:09/04/2022

5012 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند، ساڵی داهاتوو کۆمپانیاکەی سێ ئۆتۆمبیلی تەکسی و بارهەڵگری کارەبایی بەرهەم دەهێنێت.


ئیلۆن مەسک بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە ئاهەنگێکدا بە بۆنەی کردنەوەی لقی کارگەکانیان لە ویلایەتی تەکساس ئاشکرای کرد، کۆمپانیاکەی پلانی هەیە لە ساڵی داهاتوودا سێ ئۆتۆمبیلی تەکسی کارەبایی بەرهەم بهێنێت.

ئاشکراشیکرد، هەر لە ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکەی بارهەڵگری کارەبایبەرهەم دەهێنێت.

هەروەها، باسی لەوەشکرد، پلانی هەیە ئەمساڵ کارگەیەک لە ئەڵمانیا بکاتەوە و ساڵی ٢٠٢٣ دەست بە بەرهەمهێنانی رۆبۆت دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشترکۆمپانیای تێسلا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمهێنا، بەڵام بەکارهێنەرانی توشی چەندان کێشە بوونەتەوە.













گەلەری