سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:11:54:09/04/2022

6232 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ١٦ دۆلار بەرزبووەتەوە.


هەر ئەمڕۆ، نرخی یەک گرام زێر بە ٦٢ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆ گرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ٦١٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ لە نێوان دوو هەزار بۆ شەش هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤٠٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٢٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٠ هەزار دینارە.













گەلەری