سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە عێراق

AM:10:55:08/04/2022

5612 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، بنكەی عەین ئەسەد بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی بنکەکەوە هێرشەکە پوچەڵکراوەتەوە و فرۆکەکە خراوەتە خوارەوە.

ئاماژەى بەوەش کرد، هێرشەکە هیچ زیانیکی نەبووە و سەرجەم کارمەندانی بنکەکە سەلامەتن و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق و یەکێکە لەو بنکانەی کە دەیان سەربازی سوپای هاوپەیمانانی تیایدا جێگیرکراون و ئەمە چەندەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر بنکەکە و بە ئامانج دەگیرێت.













گەلەری