ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ بە دوو ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٢٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هەروەها، ١٠٠دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ ٥٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە
بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی کەمێک دابەزیوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٩٢ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.