سەردێڕ:

پیاوێکی عێراقی لە تەمەنی ١٠٣ ساڵیدا بۆ سێیەم جار هاوسەرگیری کرد

PM:11:35:06/04/2022

13148 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی دەگمەندا پیاوێکی عێراقی کە سەدەیەک لە تەمەنی تێپەڕیوە، بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری کرد و دەڵێت، باری تەندروستی و جەستەیی زۆر باشە.


موخەلیف فەرهود مەنسوری تەمەنی ١٠٣ ساڵە و دانیشتوی ناحیەی سۆمەریەیە لە پارێزگای دیوانیە و یەکێک لە کوڕەکانی ڕایگەیاند، باوکی لەدایکبووی ساڵی ١٩١٩یە باوکی ١٠ کوڕ و چوار کچە و هاوسەری یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردوە.

کوڕەکەی موخەلیف فەرهود ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتای ساڵی ڕابردوودا باوکی لەگەڵ هاوسەری دووەمی کێشە و دەمەقڵێیان لەنێوان دروست بووە و بەو هۆکارەش هاوسەری دووەمی چوەتەوە ماڵی باوکی و وتویەتی جارێکی تر ناتوانێ لەگەڵ موخلیف بژی.

دەشڵێت، چەند مانگێک لەمەوبەر باوکی پێی ڕاگەیاندوە کە بەرگەی بێژنیی ناگرێت و دەیەوێت بۆ جاری سێیەم بچێتە قەفەسی زێڕینەوە.

هاوسەری سێیەمی موخلیف لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونی خزم و کەسوکاری هەردوولا ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان ئەنجامداوە.













گەلەری