سەردێڕ:

سبەینێ موچەی مانگی ئازاری ئەم وەزارەتە دەدرێت

PM:03:12:06/04/2022

154248 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی داراییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، موچەی مانگی ئازاری وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.


ئەو موچەیەی دەدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە لە پارەی هاوپەیمانانە کە بۆ وەزارەتەکە دابینیانکردووە و هێشتا حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەی نەداوە.

 

لە ئێستادا موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی نیساندان و هێشتا بەشێکی موچەخۆران بەبیانووی نەبوونی پارە لەبانکەکاندا موچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی زیادبوونی نرخی نەوتەوە تا پێش جەژن دەتوانرێت موچەی مانگی چواریش بە زیادەوە دابەش بکرێت. واتە سەرەڕای داهاتی ناوخۆ و پارەی هاوپەیمانان و ۲۰۰ ملیارەکەی عێراقیش.

پێشتر حکومەتى هەرێم رایگەیاند، هەموو ٢٥ى مانگێک موچە دابەشدەکەن، بەڵام وەک مانگەکانی رابردوو، ئەم مانگەش نەیتوانی بڕیارەکەی جێبەجێ بکات و موچە لەکاتی خۆیدا دابەش بکات.

 


 


 













گەلەری