سەردێڕ:

سەرەڕاى گەمارۆکان بەهاى رۆبڵی روسی بەرامبەر دۆلار نزیکەى ١٢% بەزبووەتەوە

PM:01:31:06/04/2022

4852 جار خوێندراوەتەوە

بەهاى ڕۆبڵى ڕوسى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمارکردووە، بە جۆرێک یەک دۆلار بەرامبەرە بە ٨٤ رۆبڵ.


سەرەڕاى گەمارۆ ئابوریەکانى سەر مۆسکۆ لەلایەن ڕۆژئاوا و وڵاتانى ئەورپاوە، بەڵام میدیا جیهانیەکان ئاستى گەشەى دراوە جیهانییەکانیان بۆ مانگى ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕۆبڵى ڕوسى بە یەکەمین دراو دیاریکراوە، کە لەمانگى ڕابردوودا گەشەکى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى.

ئەوەش لەکاتیکدایە،بەرزترین ئاستى ڕۆبڵى روسى لەو چەند ساڵەى ڕابردوودا بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى بەجۆرێک بووە یەک دۆلار بەرامبەر بە ٦٨ ڕۆبڵ بووە، بەڵام لەپاش دەستپێکى جەنگى روسیا لە ئۆکرانیادا و گەمارۆدانان لەسەر ڕۆبڵى روسى و ئابورى مۆسکۆ، بەهاى ڕۆبڵ بەرامبەر بە دۆلار داڕوخا بەجۆرێک بەهاى یەک دۆلار گەیشتە ١٤٣ ڕۆبڵ. بەڵام ئێستا جارێکی دیکە بەهاکەی بۆ گەڕاوەتەوە.













گەلەری