ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ ٣٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٤٢ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هەروەها، نرخی ١٠٠ دۆلار لیرەی
تورکیش، ھەزار و ٤٦٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی کەمێک
بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.