چاوگێکی ئه‌منی به‌غدا رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌كاتی رۆیشتنیان بۆ رێوڕه‌سمێك له ناوچه‌ی راشدیه‌ی به‌غدا ده‌ستڕێژی گوللـه له محه‌مه‌د فازڵ دلێمی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سیاده و هه‌ریه‌ك له عه‌لی سه‌عدی و حسام ساعدی ئه‌ندام له كوتله‌ی سه‌در كراوه. دەشڵێت، " هێرشه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانیانه‌وه به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه و زیانی گیانی نه‌بوووە".
چاوگێکی ئه‌منی لە بەغدا رایگەیاند، شه‌وی رابردو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه له‌ناوچه‌ی راشدیه‌ی باكوری به‌غدا ده‌ستڕێژی گوللـه له محه‌مه‌د فازڵ دلێمی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سیاده و هه‌ریه‌ك له عه‌لی سه‌عدی و حسام ساعدی ئه‌ندام له كوتله‌ی سه‌در كراوه.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشه‌كه
له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌وه به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی
گیانی نه‌بووه، ته‌نها زیان به ئۆتۆمبێله‌كانیان گه‌یشتوه.
چاوگە ئەمنییەکە باسی
لەوەشکردووە، دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه روویان له بنكه‌ی پۆلیسی راشدیه
كردوه به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌یان
ئه‌نجامداوه.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د
فازڵ دلێمی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "له‌كاتی ئاماده‌بونیان له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری دیكه له مه‌راسیمێكی پاڵه‌وانێتی ره‌مه‌زانی بۆ تۆپی
پێ له‌ناوچه‌ی راشدیه، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكراوه
و دواتر چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون".
ئاشکراشی کردووە، له بنكه‌ی
پۆلیسی راشدیه سكاڵایان تۆماركردوه و دەشڵێت، "هۆكاری رووداوه‌كه و به‌ئامانجگرتنیشمان
نازانین، بۆیه به‌دواداچونی ورد بۆئه‌و سكاڵایه ده‌كه‌ین".