وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی واقعییانه نیشان بدات، ئه‌وا ده‌كرێت رێككه‌وتن له دانوستانه ناوه‌كییه‌كانی ڤیه‌ننا بێته ئاراوه.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا كردووه.
عه‌بدوڵڵاهیان داكۆكی له‌وه‌كردووه، خاوی دانوستانه‌كان به‌هۆی داواكارییه
له رادهبهرهكانی لایه‌نی ئهمریكییهوهیه و رایگه‌یاندووه، "سازش ناكه‌ین
له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه له راده‌به‌ده‌ره‌كانی ئه‌مریكادا. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا
هه‌ڵوێستێكی واقعییانه‌ی هه‌بێت ره‌نگه رێككه‌وتن بێته ئاراوه".
دانوستانه ناوه‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران
دانوستانه ناوه‌كییه‌كان كه تێیدا تاوتوێی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رله‌نوێ
جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه
ده‌كرێت، به به‌شداریی نوێنه‌رانی باڵای هه‌ریه‌ك له روسیا، چین، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا،
به‌ریتانیا و ئێران له ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌نجام ده‌درێت.
له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپدا، له ساڵی
٢٠١٨‌دا واشنتۆن به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه
و له‌رێگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كاندا
ده‌كات.
له‌كاتێكدا كه ئێران له‌میانی دانوستانه‌كاندا داوا ده‌كات سزاكانی سه‌ری
هه‌ڵبگیرێت، ئیداره‌ی واشنتۆن خواستی ئه‌وه‌یه تاران بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی
نێو رێككه‌وتنه‌كه.