سەردێڕ:

دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی ئەم توێژە کرا

PM:04:00:04/04/2022

62768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی کرێکارانی خانەنشین کرا.


ئەمرۆ دووشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی کرێکارانی خانەنشین.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم کرێکارانی خانەنشین لە پارێزگای بەغدا و پارێزگاکانی دیکە موچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تا پەسەندکردنی یاسای نوێی تایبەت بە کرێکارانی خانەنشین، مانگانە هەر کرێکارێک ٥٠ هەزار دیناری وەک پاداشت لەگەڵ موچەکەیدا پێدەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم تا ئێستا موچەی مانگی شوباتی بەتەواوەتی دابەش نەکردووە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زۆربوونی داهاتی ناوخۆی و گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا، هێشتا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار ئاشکرا نەکراوە.












گەلەری