چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە باشوری شاری نەینەوا لە کاتی کێوماڵکردندا هەشت سەربازی عێراقی دەکەونە بۆسیەکەوە و بەهۆکاری کردەیەکی خۆکوژییەوە برینداربوون یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی موقەدەم.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە باشوری شاری نەینەوا هەشت سەربازی عێراقی کەوتوونەتە ناو بەسۆیەکەوە و لەئەنجامدا کردەیەکی خۆکوژی ئەنجامدراوە و برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە چیای
نویکیت لە باشوری شاری نەینەوا روویداوە.
دەشڵێت، سەربازەکان سەرقاڵی کێوماڵکردن
بوون و بەدوای پاشماوە و شانە نوستووەکانی گروپە چەکدارییەکاندا گەڕاون.
چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، لەکاتی
کێوماڵەکەدا کردەیەی خۆکوژی لەلایەن گروپە چەکداروەکانەوە روویداوە و هێرش بەرەکە
پشتێنی بۆمبرێژکراوی بەکار هێناوە و لە ئەنجامدا سەرجەم سەربازەکان برینداربوون کە
یەکێکیان پلەی موقەدەمە.