سەردێڕ:

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڕیارێکی دەرکرد

PM:01:23:04/04/2022

142348 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدڕالی عێراق لە دانیشتنی ئەمرۆیدا ئەو سکاڵایەی لەبارەی نرخی دۆلارەوە تۆمار کرابوو رەتکردەوە، بەمەش نرخی دۆلار بەو شێوەیەی لەماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دایاننا جێگیرکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدڕالی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ دادگا بەمەبەستی بڕیاردان لەبارەی ئەو سکاڵایەی لە دژی بەرزی نرخی دۆلارەوە تۆمار کرابوو کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دادگا سکاڵاکەی کرابوو رەتی کردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرلە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا تویتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "دوای بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و زیان و قازانجەکانی نابێت بەرزبوونەوەکە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، بە تایبەت ئەو بابەتانەی پێویستی سەرەکی ژیانی خەڵکن."

هاوکات، چەند پێشنیازێکی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار خستەڕوو و داوای کرد وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لەسەر هەمان پرس، دواتر جێگری سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتکردنی ئەو دوو بەرپرسەی راگەیاند.













گەلەری