سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەرزبووەوە

AM:11:30:04/04/2022

4412 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش شەش دۆلار بەرزبووەتەوە.


هەر ئەمڕۆ، نرخی یەک گرام زێر بە ٦٢ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ٧٢ سەنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە. هەروەها، نرخی یەک کیلۆ گرام زێڕ بە ٦٢ هەزار ٤٦ مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش ١٦٨ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤٠٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤١٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٥ هەزار دینارە.













گەلەری