بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ بەدرێژایی مانگی رەمەزان دەوامی فەرمی تا پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی
هاتوچۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە
ئامانجی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ بەدرێژایی مانگی رەمەزان دەوامی فەرمی تا پێنجی
ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکەش بە
فەرمانی خودی تارق ئیسماعیل روبەیعی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق دەرکراوە.